Muhammed Ali Kamal
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
سلێمانی- AA
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ پۆستى دادوەرى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژوو کرد.
به‌پێ هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دادوه‌ره‌كان بریتیبوون له هه‌ریه‌ك له جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر، مەسعوود خدر مەحموود، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک، غازى خەلیل تایە و جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر، دارا محەمەد ئیبراهیم.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه دواتر لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، هەرسێ دادوه‌ره‌كه سوێندى یاسایی‌یان لە بەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خواردووه و نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردوون و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستوون.