تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر کە ٥٧١ ھەزار دۆزە، گەیشتە عێراق.

Zana Natık Kerem  | 01.08.2021 - نوێکردنەوە : 01.08.2021
کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر کە ٥٧١ ھەزار دۆزە، گەیشتە عێراق.

لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق کە ٥٧١ ھەزار دۆزە و ھاتووە:

"ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق دابەش دەکرێن".

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوەکەدا ھانی ھاووڵاتییانی داوە کە سەردانی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن، چونکە ئەوە یەکێکە لە رێگاکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتبووە عێراق.

تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٠٩ ھەزار و ٧٩٣ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın