Fuat Kabakcı
05 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2020
په‌كین - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV)ه‌وه له چین گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٤٩١ كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤ هه‌زار و ٣٢٤ كه‌س.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین (NHC)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای 2019-nCoV-ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٤٩١ كه‌س، له‌وانه‌یش ٤٩٠یان له چین و یه‌كێكیش له هۆنگ كۆنگ-ه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته ٢٤ هه‌زار و ٣٢٤ كه‌س، كه باری ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٢١٩ كه‌سیان ناجێگیره. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گومانی توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته ٢٣ هه‌زار و ٢٦٠ و ئه‌وانه‌شی خراونه‌ته ژێر چاودێریه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨٥ هه‌زار و ٥٥٥ كه‌س.
جگه له چین ژماره‌ی حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه له هۆنگ كۆنگ به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨ و له هه‌رێمی ئیداره‌ی تایبه‌تی ماكاو به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠.
كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هه‌زار و ٨٨٧ حه‌ڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشانكراوه كه ٤٣١یان باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
به‌هۆی نه‌بوونی جێگای پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی وهان-دا، سێ بینا به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی كراون به نه‌خۆشخانه، له‌وانه‌یش یاریگایه‌ك، ناوه‌ندێكی پێشانگا كه تیایاندا پشكنین بۆ توشبووانی ڤایرۆسه‌كه ده‌كرێت.
هه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی پێویست له‌و باره‌یه‌وه له میانی ١٠ رۆژدا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌یی دروستكرا.