Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٨٩ تووشبوو، ٣٠٤ لە سلێمانی، ١٩٩ لە هەولێر، ٤٣ لە گەرمیان، ١٠ کەس لە هەڵەبجە و ٧ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٢٧ کەس، ٢٥٩ کەس لە دهۆک، ١١٩ کەس لە هەولێر و ٥٨ کەس لە گەرمیان، ٢٠ کەس لە راپەڕین و هەشت کەس لە هەڵەبجە بووە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، دوو لە هەولێر، پنج کەس لە دهۆک، چوار کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٢٦٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ١٤٤ هەزار و ٦٧٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها تا ئێستا، ١٢١ هەزار و ١٦٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٩ هەزار و ٥٧٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا سێ هەزار و ٩٣٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.