Dmitri Chirciu
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2021
مۆسكۆ – AA
مێژووناسی رووس، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئۆلهگ كوزنهتسۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ١٩١٥ه‌وه ده‌كرێن شتی هه‌ڵبه‌ستراون، رایگه‌یاند: "ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌زانن كه ناتوانن به به‌ڵگه‌نامه مێژوویی و یاسایییه‌كان ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه (كۆمه‌ڵكوژی) پشتڕاست بكه‌نه‌وه".
مێژووناسی رووس، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئۆلهگ كوزنهتسۆڤ كه تاكوو ئێستا نزیله‌ی ١٦٠ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی مێژووه‌وه ئه‌نجام داوه و نووسه‌ری كتێبی "مێژووی تیرۆری ئه‌رمه‌نی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ده‌ی ٢٠" كوزنهتسۆڤ له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ١٩١٥ بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
كوزنهتسۆڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای وڵاتانی به‌شدار له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان رێوشوێنی جۆراوجۆریان گرتووه‌ته به‌ر و رووسیای قه‌یسه‌ر'یش ئه‌ڵمان و جوله‌كه‌كانی دوور خستوونه‌ته‌وه، گوتی: "ته‌واوی ئه‌م كارانه بۆیه ئه‌نجام دراون تاكوو ئه‌وانه نه‌چنه ریزی دوژمن و ئاسایشی سوپا بپارێزرێت. ئه‌مه به‌شێكه له سیاسه‌تی سه‌ربازی".
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م قۆناغه‌دا چه‌ته ئه‌رمه‌نییه‌كان چالاكییان له دژی عوسمانییه‌كان ئه‌نجام داوه، گوتی: "به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌رمه‌نییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه دووره‌كان له به‌ره‌ی جه‌نگ كران. زۆرێك له ئه‌رمه‌نییه‌كان ره‌وانه‌ی باكووری عێراق و ناوچه‌ی لوبنانی ئێستا كران. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی عوسمانییه‌كان له ١٩١٥ به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌نییه‌كان كردیان وه‌ك شتێكی نایاسایی لێك بدرێته‌وه، فه‌نتازیایه".
"ده‌نگۆی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی به‌رهه‌می یارییه‌كی جوگرافیای سیاسییه"
كوزنهتسۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی گوایه رووداوه‌كانی ١٩١٥ كۆمه‌ڵكوژین به‌رهه‌می یارییه‌كی جوگرافیای سیاسییه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له ١٩٥٢دا ئه‌ندامی ناتۆ بووه.
ئه‌و مێژووناسه رووسه به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران به به‌كارهێنانی ئه‌رمه‌نییه‌كان هه‌وڵی داوه كاریگه‌ر بكاته سه‌ر باڵی باشووری ناتۆ و توركیا و گوتی: "یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به به‌كارهێنانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازی نه‌ته‌وه بچووكه‌كان به‌رده‌وام ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌ناو گرژی سه‌ربازی و سیاسیی‌دا هێشته‌وه و هه‌وڵی دا رێگه له ناتۆ بگرێت ئه‌و ناوچانه وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كار بهێنێت".
کوزنیتسۆڤ باسی لەوە کرد کە بانگەشەکانی کۆمەڵکوژیی لە پاش ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ سەریهەڵدا و، رایگەیاند: ''لیژنەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی ئەرمینیا لە ساڵی ١٩٦٢دا بڕیاریدا یادی ٥٠هەمین ساڵیادی بەناو کۆمەڵکوژیەکە بکاتەوە. لەو کاتەوە بانگەشەی ئەو دەستیپێکرد کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنی ئەنجامدراوە. ئەوە بەرهەمێکی کۆماری سۆڤێتی ئەرمینیایە کە لە لایەن لیژنەی باڵای یەکێتیی سۆڤیەتەوە پەسەندکراوە''.
مێژووناسی رووسی كوزنیتسۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه کرد كه لە خوێندنگە رووسیەکاندا ژمارەیەکی زۆر تێز لەو بارەیەوە نووسراوە، بەڵام ناتوانن بەو تێزانەش پشتڕاستی روودانی کۆمەڵکوژیەکە بکەنەوە و، رایگەیاند: "ئهرمهنەکان ده‌زانن كه ناتوانن به به‌ڵگه‌نامه مێژوویی و یاسایییه‌كان رەوایەتیی ئه‌و دەستەواژە پڕوپاگهندهیە (كۆمه‌ڵكوژیی) پشتڕاست بكه‌نه‌وه. لەبەرئەوە بانگەشەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنی جگە لە خەیاڵ هیچ شتێکی دیکە نییە".
هەروەها کوزنیتسۆڤ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە اڵی خوارەوەی پەرلەمانی رووسیا دوما، لە ساڵی ١٩٩٦دا بانگەشەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنی پەسەند کرد، ئەو بڕیارەش بەپێی رەوشی ئەو کاتە دەرکراوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کوزنیتسۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە تیرۆریزم ئایدۆلیجی نەتەوەپەرستیی ئەرمەنیە و، رایگەیاند: ''لە کرۆکی دەوڵەتی ئەرمینیادا تیرۆریزم هەیە. ئەرمەنەکان سیاسەتی دەوڵەتی تیرۆریان هەڵگرت. ئەرمەنەکان جگە لە تیرۆر هیچ ئامڕازێکی دیکەیان نییە بۆ چارەسەرکردنی جیاوازی بۆچوون لەنێوان پارتە سیاسییەکانی وڵاتەکەیاندا''.
هاوکات کوزنیتسۆڤ باسی لەوە کرد کە پارتی ئینقلابی ئەرمەنی ''تاشناک'' لە ١٨٩٠دا لە تبلیس دامەزراوە و، رایگەیاند: ''هەمیشە لە پشت تیرۆری ئەرمەنەوە رووسیا هەبووە''.