Sarmand Hameed
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ھەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٤٢ کەس چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID - 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٩٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٨٠ کەس، ٣٤٦ لە هەولێر، ١٢٣ لە دهۆک، ٣٤ لە گەرمیان، و نۆ لە هەڵەبجە و شەش کەس لە راپەڕین بووە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٢ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٠٤ کەس، ١١٤ لە دهۆک، ٩٥ لە هەولێر،٢٣ لە گەرمیان، چوار لە هەڵەبجە و دوو کەس لە راپەڕین بووە.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ لە سلێمانی و یەک کەسیش لە هەولێر بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٢١٣ ھەزار و ٦٨٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٩٤ ھەزار و ٧٠٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار ھەزار و ٥٤٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٨٠ ھەزار و ٦٧٥ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا نۆ هەزار و ٤٩٠ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.