Abdullah Abdulmanaf Shukur
02 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٠٤ تووشبوو، ٢١٨ لە هەولێر، ٢١١ لە سلێمانی ، ٢٤ لە گەرمیان، ١٠ کەس لە راپەڕین و شەش کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧١ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە؛ چوار کەس لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە دهۆک.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ٨٥٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ١٢٣ هەزار و ٦٨٨ کەس تووشی پەتاکە بوون، ١١٠ هەزار و ٣٦٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و نۆ هەزار و ٦٣٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و سێ هەزار و ٦٨٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.