Fakhradin Ibrahim Mohammad
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٠٦ تووشبوو".
بە پێی ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ١٥٩ لە سلێمانی، ٣٤٢ لە دهۆک، ٤٠ لە گەرمیان، ٣٠ کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢٠ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند کە "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و هاوکات ٣٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە".
بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، "تا ئێستا ٨٢ هەزار و ٦٠٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە ٥١ هەزار و ٦٨٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٦١٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە".