Emel Gözellik
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە تا ئێستا چاکبوونەتەوە ٣٥ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئامارهكانى پهتای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، تا ئێستا ٣٥ ملیۆن و ٦٢٤ توشبووی پەتاکە چاکبوونتەوە.
ئەو چوار وڵاتەی جیهان کە زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنایان لێ تۆمار کراوە لە هەمان کاتدا زۆرترین حاڵەتی چاکبوونەوەشیان لێ تۆمار کراوە کە ریزبەنییەکەیان بەم شێوەیەیە:
هیندستان (حەوت ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٩٦٦)، ئەمریکا (شەش ملیۆن و ٣٤١ هەزار و ٦٠٣)، بەڕازیل (پێنج ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٣٤٤) و رووسیا (یەک ملیۆن و ٢٧٩ هەزار و ١٦٩) حاڵەتی چاکبوونەوەیان لێ تۆمار کراوە.
لە لایەکی دیکەشەوە ١٢ ملیۆن و ٨١٥ هەزار و ٤٩ توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چارەسەریان بەردەوامە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری وهان-ی چین دۆزرایەوە و بەخێرایی بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهانی گرتوەتەوە و زیاتر لە ٤٩ ملیۆن کەس لە جیهاندا توwشی ڤایرۆسەکە بوون.