Hawkar Yaseen
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 545 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە 211 کەس و لە هەولێر 193 کەس و لە سلێمانی 99 کەس و لە گەرمیان 19 کەس و لە هەڵەبجەیش 23 کەس.
راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 312 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارە لە هەولێر بووە بە 212 کەس و لە سلێمانی 40 کەس و لە گەرمیان 28 کەس و لە هەڵەبجەش 32 کەس.
هەروەها لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 19 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:
هەشت کەس لە سلێمانی، حەوت کەس لە دهۆک و چوار کەسیش لە هەولێر.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، 359 هەزار و 707 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەیش دەرکەوتووە، 34 هەزار و 230 کەسیان تووشبووی ڤایرۆسەکەن.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، 21 هەزار و 556 کەسیان چاکبوونەتەوە و 11 هەزار و 409 کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا، هەزار و 265 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.