تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

قوباد تاڵەبانی: "چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم"

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی چاکبوونەوەی خۆی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.

Sarmand Hameed  | 23.01.2021 - نوێکردنەوە : 24.01.2021
قوباد تاڵەبانی: "چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم"

Arbil

هەولێر - AA

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی چاکبوونەوەی خۆی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.

قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "پاش پشکنینم ئەمرۆ دەرکەوت کە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم".

قوباد تاڵەبانی سوپاسی گشت ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیوە و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواستووە.

قوباد تاڵەبانی داوا دەکات هەموولایەک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و بن نووسیوویەتی: "جارێكیتر تكا دەكەم پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆتان و ئازیزانتان لەم ڤایرۆسە بپارێزن".

رۆژی ١١ی کانوونی دووەم، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "پاش ئە‌نجامدانی پشكنین، دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ی دە‌رچوو كە‌ ھە‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام، بۆیە‌ پێویستە ‌ماوە‌یە‌ك بە‌ركە‌وتنم نە‌بێت تاوە‌كو تێیدە‌‌پە‌ڕێنم".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın