Ahmet Sertan Usul
23 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٢ ھەزار و ٧٥٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی پێنج ھەزار و ٨٥٦ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە، ١٤٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا تایبەت بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٢ ھەزار و ٧٥٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی پێنج ھەزار و ٨٥٦ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە.
راشگەیەندرا کە ١٤٤ کەس لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەش ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٩٦٢ کەس، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو ملیۆن و ٨٦١ کەس.