Alaattin Doğru
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
پاریس- AA
دوێنێ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆمار کرا کە ٥٢ هەزار و ١٠ حاڵەت بوو، ئەمەش لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە.
سەرۆکی دامەزراوەی زانستی فەڕەنسا، جان فرانسوا دێلفرایسی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "RTL"، رایگەیاند "لە فەڕەنسا، ژمارەی رۆژانەی تووشبووان ٥٠ هەزاری تێپەڕاندووە. وەک دامەزراوەی زانستی پێشبینی دەکەین ژمارەکە بگاتە ١٠٠ هەزار حاڵەت".
جان فرانسوا دێلفرایسی، باسی لەوەش کرد کە ژمارەی نەخۆشەکانی بەشی چاودێری چڕ هەڵکشانی زۆری بەخۆوەبینیوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە بەهۆی نەبوون یان نیشانەی کەم لە تووشبووە نوێیەکاندا، شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی پەتاکە قورستر لەوە تێدەپەڕێت کە چاوەڕوان دەکرا، داواشی لە هاووڵاتییان کرد زیاتر پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان.