عێراق.. گیانلەدەستدانی ٤٧ کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆنا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٨٧٨ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، سێ ھەزار و ١٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٧ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە".
Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٨٧٨ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، سێ ھەزار و ١٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٧ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٧٨ ھەزار و ٤١٢ کەس و لەو ژمارەیەش ٢١ ھەزار و ٨٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن ٨٦٧ ھەزار و ٨١٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٥ ھەزار و ١١٣ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٤٤٤ ھەزار و ٥٤٢ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.