Ekrem Payan,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2018
شرنەخ - AA
ئه‌و كیسه 1،2 كیلۆگرامییهی له‌ناو مێشكی عه‌لی ئابیی ته‌مه‌ن 12 ساڵدا بوو له شارۆچكه‌ی به‌یتوشه‌باب سەربە پارێزگای شرنەخ له رێگەی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوودا، ده‌رهێنرا.
عه‌لی ئابیی كه نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر به هۆی بێهێزیی قۆڵ و قاچی چه‌پیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردبوو، ده‌ركه‌وت كیسێك له مێشكی‌دا دروستبووه.
له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوودا كه له لایه‌ن دکتۆر بوراك ئۆلمازهوه ئه‌نجامدرا، كیسه‌كه ده‌رهێنرا كه كێشەکەی 1،2 كیلۆگرام بوو و له به‌شی پێشه‌وه‌ی لای چه‌پی مێشكی عه‌لی ئابیی-دا بوو.
عه‌لی ئابیی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك، به ته‌ندروستیی خۆی شادبووه‌وه.