Zehra Ulucak
26 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
٨١ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) بوون كه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ڤایرۆسه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین، داكه‌وت.
به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه تاكو ئێستا دوو هه‌زار و ٧٦٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوو هه‌زار و ٧١٥یان له چین و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره وشكاوییه بهسهریهكهوهكانی چین-یش، دوو له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ، ١٥ له ئێران، ١١ له كۆریای باشوور، ١١ له ئیتاڵیا، پێنج له ژاپۆن و یه‌ك كه‌سیش له هه‌ریه‌ك له تایوان، فلیپین و فه‌ڕه‌نسا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
٧٨ هه‌زار و ٦٤ حاڵه‌ت له چین و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره وشكاوییه بهسهریهكهوهكانی چین، ٨٥ حاڵه‌ت له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و ١٠ حاڵه‌تیش له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو و ٣١ حاڵه‌تیش له تایوان تۆمار كراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاتانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان له وڵاتانی دیكه به‌مجۆره‌ن؛ "هه‌زار و ١٤٦ له كۆریای باشوور ، ٨٦١ له ژاپۆن ، ٩٥ له ئێران ، ٩١ له سینگاپور ، ٥٧ له ئه‌مریكا، ٤٠ له تایلاند ،٢٦ له به‌حرێن، ٢٣ له ئوسترالیا ، ٢٢ له مالیزیا ، ١٧له ئه‌ڵمانیا، ١٦ له ڤیێتنام ، ١٤ له فه‌ڕه‌نسا ، ١٣ له به‌ریتانیا، ١٣ له ئیمارات، ١١ له كه‌نه‌دا، نۆ له كوێت، شەش له ئیسپانیا، پێنج له عێراق، سێ له هیندستان، سێ له فلیپین، دوو له رووسیا، دوو له ئیسرائیل، دوو له عومان، دوو له نه‌مسا، یەک له كرواتیا، یەک له جه‌زائر، یەک له نیپاڵ، یەک له سریلانكا، یەک له كه‌مبۆدیا، یەک له بهلیجكا، یەک له سوید، یەک له سویسڕا، یەک له فینله‌ندا، یەک له میسر، یەک له لوبنان و یەک له ئه‌فغانستان".