حکوومەتی عێراق رەزامەندی نیشان دا ھاووڵاتییان و کارمەندانی تەندروستیی دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە رەزامەندی نیشانداوە لەوەی ھاووڵاتییان و کارمەندانی تەندروستیی دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.
Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە رەزامەندی نیشانداوە لەوەی ھاووڵاتییان و کارمەندانی دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە بەھۆی پێشھاتەکانی پەتای جیھانیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و بەئامانجی زیاترکردنی بەرگریی لەشی ئەو کەسانەی کە سوودمەندبوون لە ڤاکسینەکان و بەرەنگاربوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، رەزامەندی نیشاندراوە کە دۆزی سێیەمی ڤاکسین بدرێت بە ھاووڵاتییان و کارمەندانی تەندروستیی.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، دۆزمی سێیەمی ڤاکسین دەدرێت بەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە و لەگەڵ کەسانی بەساڵاچوو، ھەروەھا کارمەندانی تەندروستیی و ھاتووە "دوای ھەشت مانگ لە وەرگرتنی دۆزی دووەم، ھاووڵاتییان و کارمەندانی تەندروستیی، دەتوانن دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن".
تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٤٢٤ ھەزار و ١٠١ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن