دەنیزلی
بولانت تۆپوز پزیشک و پسپۆر لەبواری قورگ و لووت لە زانکۆی پامووککالێ بە AA ی گوت: "جگەرەکێشان ھۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی قورگە."
دوای ئەوەی تۆپوز مەترسییەکانی جگەرەکێشانی بەوردی باسکرد گوتی: "ئەوانەی لە تەمەنی ١٥-١٦ ساڵیدا دەستبە جگەرەکێشان دەکەن، مەترسیی شێرپەنجەی قورگیان بەڕێژەی ٩٩% لەسەرە. ئەگەر خواردنەوە کحولییەکانیش بەکاربێنن، ئەوا کاریگەرییەکە زۆر زیاتردەبێ."
تۆپوز لەبارەی دەرکەوتنی نیشانەی ئەو نەخۆشییە بەمجۆرە رێنماییدا: "یەکەم زەنگی مەترسیی ئەم نەحۆشییە، نزمبوونەوەی ئاستی دەنگە. ھەرکە نەخۆش درکی بەو نیشانەیە کرد پێویستە سەردانی پزیشک بکات. بەپێچەوانەوە نیشانەکە دەگۆڕێ بۆ شێرپەنجەی قورگ کە چارەسەرکردنی ئەستەمە."