ئەسكیشەھیر
پسپۆڕی بواری خۆراک و ژینگە لە تورکیا خەلیل چانکایا ھۆشداریی دەداتە کابانی ماڵ و ئەوانەی کاری چێشت لێنان دەکەن کە ئاگایان لەکوڵاندن و ھەڵگرتنی گۆشت بێ.
چانکایا بۆ AA گوتی: "ئەگەر گۆشت بە تەواوی نەکوڵێنرێ یان دوای کوڵاندنی بۆ ماوەیەک لە شوێنی گەرم ھەڵبگیرێ ئەوا ژاراوی دەبێ و خواردنی مەترسیدار دەبێ."
ئەو پسپۆڕە بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان رێنمایی دەداتە خەڵک کە بەر لەوەی ئاژەڵ سەربڕن، بەمەبەستی دڵنیابوون لە ئاژەڵەکان پیشانی دکتۆری ڤێتێرنەری بدەن لەناوچەکانی خۆیان تا دڵنیابن لە تەندروستی ئەو ئاژەڵانەی سەریان دەبڕن.
چانکایا چەند رێنمایی دیکە دا: "بەر لە وردکردنی گۆشت، دەستتان بشۆن یان دەستکێش بەکاربێنن. بۆ خۆپاراستن لە ژاراوی بوون، پێویستە گۆشت بەباشی بکوڵێنرێ، دوای کوڵاندنیش بپارێزرێ لەشوێنێک فێنکدا نەک گەرم."