Heman Hussein Yaseen
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
هەولێڕ_ AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ١٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە، ٤٣ ھەزار و ٣٢٣ کەس و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە، ھەزار و ٥٧٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٤٢٨ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:
"پارێزگای ھەولێر، ٢٤٠ تووشبوو و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگای سلێمانی، ٩٨ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان، ئیدارەی گەرمیان، ٣٤ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان، ئیدارەی راپەڕین، ١٨٧ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگای دھۆک، ٣٧٠ تووشبوو، و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان و پارێزگای ھەڵەبجە، ٢٦ تووشبوو".
سهرنجیشی خستووەته سهر ئهوهی کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٤٣٣ ھەزار و ٦٥١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە، ٤٣ ھەزار و ٣٢٣ کەس کە ١٦ ھەزار و ٨٩ لە ھەولێر، ١٥ ھەزار و ٢٦١ لە سلێمانی، ١٠ ھەزار ٤٩٤ لە دھۆک و ھەزار و ٤٧٩ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ھەزار و ٥٧٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٥٣٦ لە ھەولێر، ٨٠٨ لە سلێمانی، ١٩٩ لە دھۆک و ٢٩ حاڵەت لە ھەڵەبجە.