Zana Natık Kerem
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە گوتارێكدا كە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لە كۆبوونەوەكانی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەشی دەكات، تیشك دەخاتە سەر دوایین پێشهاتەکانی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە عێراق، ناوچەكە و جیهان.
ئەمساڵ كۆبوونەوەکانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە، بە ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت و سەركردەكانی جیهان لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، گوتارەكانیان پێشكەش دەكەن.
نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاوی كردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەم ئەحمەد ساڵح گوتارێك لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لە خولی 75هەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش دەكات.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە گوتارەكەیدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە عێراق، ناوچەكە و جیهان دەكات.