Mustafa Deveci
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
قودس – AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل داواكاری بۆ فراوانكردنی به‌كارهێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ په‌سه‌ند كرد، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه پێشنیار كرابوو.
به‌م پێیه‌ش دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن سه‌روو ٥٠ ساڵ، كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی، ئه‌وانه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌شیان لاوازه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و كارمه‌ندانی گرتووخانه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت.
كۆتایی مانگی رابردوو ئیسرائیل بڕیاری دا كه دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن سه‌روو ٦٠ ساڵ به‌كار بهێندرێت.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئیسرائیل نزیكه‌ی نۆ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سه، تاكو ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ پێنج ملیۆن و ٨٣٤ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ پێنج ملیۆن و ٤٠٩ كه‌س و هه‌روه‌ها دۆزی سێیه‌میش بۆ ٧٧٤ هه‌زار كه‌س به‌كار هێندراوه.
تاكو ئێستا به‌هۆی كۆرۆناوه شه‌ش هه‌زار و ٦٠٤ كه‌س له ئیسرائیل گیانیانله‌ده‌ستداوه و كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆناش ٩٢٤ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.