Gökhan Kavak
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئەبوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، حه‌وت ملیۆن و ٢٣٣ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ حه‌وت ملیۆن و ٢٣٣ هه‌زار و ٥٦٤، هه‌روه‌ها ١٨١ هه‌زار و ٨٨٩ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شه‌ش ملیۆن و ٣٣٨ هه‌زار و ٩٧٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌تەکانی تووشبوون له كیشوهرهکە له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، مه‌غریب، تونس، میسر، ئه‌سیوپیا و لیبیا تۆماركراون.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، میسر و تونس تۆمار كراون.