Şeyma Uzundere
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له چوار ملیار و ٦٢٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له چوار ملیار و ٦٢٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
له به‌كارهێنانی ڤاكسیندا، چین به به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار و ٨٣٠ ملیۆن دۆز له ریزی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به به‌كارهێنانی زیاتر له ٥٢٣ ملیۆن و ٦٧٠ هه‌زار دۆز له ریزی دووه‌م و ئه‌مریكایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٣٥٣ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار له ریزی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به به‌كارهێنانی زیاتر له ١٦٠ ملیۆن و ٦٠ هه‌زار و ژاپۆن-یش به به‌كارهێنانی زیاتر له ١٠٨ ملیۆن و ١٨٠ هه‌زار دۆز له ریزی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له ٨٢ ملیۆن و ١٣٨ هه‌زار و ٧٣٩ دۆز به‌كارهێندراوه، به‌مه‌یش تورکیا لەنێو وڵاتانی جیهاندا، ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometersكۆی كردوونه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ٢٠٦ ملیۆن و ٣٨٧ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له چوار ملیۆن و ٣٥٠ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.