Zana Natık Kerem
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستی و ژێنگەی عێراق، تۆمارکردنی چوار تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای کەرکووک راگەیاندو، بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کە تائێستا لەو وڵاتە تۆمارکراون، گەیشتە پێنج حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکراکردووە، جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) له چوار ئەندامی یەک خێزانی عێراقی لە پارێزگای کەرکووک بەدی کراوە کە پێستر سەرانی ئێرانیان کردووە و دواتر گەڕوانەتەوە وڵات.
بەپێی راگەیەندراوەکەدا، چوار کەسەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و خراونەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستییەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەپێی رێنمایەکانی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەوەبەر و داواشی لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە.
بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کە تائێستا لە عێراق تۆمارکراون گەیشتە پێنج حاڵەت.
دوێنێ دووشەممە له شاری نهجهف باشووری عێراق، یهكهم حاڵهتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) تۆماركرا كه ههڵگرهكهی خوێندكارێكی ئێرانییە.