Nuri Aydın
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
پەکین - AA
چین کەشتی ئاسمانیی "Tiencou-2"ی بەسەرکەوتوویی لە خولگەکەیدا جێگیر کرد.
فەرمانگەی بۆشایی ئاسمانیی چین، ئەوەی ئاشکرا کرد کە کەشتییە ئاسمانییەکە لە ناوەندی ونچانگ لە ویلایەتی هاینان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و دوای هەشت کاتژمێر بەسەرکەوتوویی لە خولگەکەیدا جێگیر کراوە.
چین پلانی وایە ١١ کەشتی ئاسمانی دیکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
کێشی کەشتییە ئاسمانییەکە خۆی ١٣،٥ تۆن بووە و توانای گواستنەوەی ٦،٨ تۆن باری هەبووە.
باس لەوەش دەکرێت کە کەشتی ئاسمانیی "Tiencou-2" سوودێکی زۆر بەلێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمانیی چین دەکات.