Zuhal Demirci,Hasan Esen
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
له‌نده‌ن – AA
خۆپیشاندان دژبە گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ڤاكسینی كۆرۆنا له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌زاران كه‌س كاتژمێر ١٣:٠٠ له به‌رده‌م گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان له له‌نده‌نی پایته‌خت دژبە ڤاكسینی كۆرۆنا گردبوونه‌وه و به گوتنه‌وه‌ی دروشمی "ئازادی" رێگه‌یان پێوا.
خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی وه‌ك "نه‌خێر بۆ پاسپۆرتی ڤاكسین"، "جه‌سته جه‌سته‌ی خۆمه و خۆم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌م" و "نه‌خێر بۆ ده‌مامك و ڤاكسین و كه‌ره‌نتینه" كاردانه‌وه‌یان نیشان دا به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌مامكیان به‌ستبوو.
له میانی خۆپیتشاندانهكهدا، به‌ركه‌وتن له‌نێوان ئه‌وانه‌دا روویدا كه ویستیان په‌لاماری پۆلیس بده‌ن و ئه‌وانه‌یشی رێگرییان لێ‌كردن.
له چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك خۆپیشاندان بۆ لابردنی رێوشوێنه‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوون و به‌م هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران.