24 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2020
پەكین ــ AA
بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە هیچ حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبای رۆژهەڵاتی چین تۆمارنەكراوە، بڕیاردرا لە هەشتی مانگی داهاتووەوە، كەرەنتینەكردن لەسەر شارەكە هەڵبگیرێت.
لەوبارەوە ئاژانسی هەواڵیی "شینخوا" بڵاویكردەوە كە كاربەدەستانی تەندروستیی ویلایەتی هوبای رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ژمارەیەك بڕیاری نوێیان دەركردووە سەبارەت بە سنوورداركردنی هاتوچۆكردن.
ئاشكراشیكردووە كە لەوچوارچێوەیەدا، بڕیاردراوە لە هەشتی مانگی داهاتووەوە كەرەنتینەكردن لەسەر شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبای رۆژهەڵاتی چین هەڵبگیرێت.
لە 23ی كانوونی دووەمی رابردوودا، بە ئامانجی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كەرەنتین بەسەر شاری وهان سەپێندرا.
ئەو بڕیارەش دوای ئەوە دێت كە ماوەی چەند رۆژێكە هیچ حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری وهان تۆمارنەكراوە.
لە ١٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبای رۆژهەڵاتی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە و بەخێرایی بە ناوچەكانی دیكەی چین و وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوویەوە.