24 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2020
ئەنقەرە ــ AA
منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای خوراسانی باكوور باکووری رۆژهەڵاتی ئێران گیانی لەدەستدا.
زانكۆی خوراسانی باکوور بۆ زانستە پزیشكییەکان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تا ئێستا 189 كەس لەو پارێزگایە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە 99یان چاكبوونەتەوە، هەروەها 19ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان منداڵێكی تەمەن شەش ساڵانە.
بچووكترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان منداڵێكی سێ ساڵان بوو كە لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست دا.
ئێران لە رووی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ئیتاڵیا و چین لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت، بەو پێیەی کە تا ئێستا هەزار و 812 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 23 هەزار و 49 كەس كە تا ئێستا هەشت هەزار و 376یان چاكبوونەتەوە.