Nuri Aydın
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زار و ٤٦٠ كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٥ هه‌زار و ٥٥٣ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ئه‌مه‌یش كه‌مترین رێژه‌ی تۆماركراوه له ماوه‌ی ٤٦ رۆژی رابردوودا. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هەزار و ٤٦٠ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
به‌م جۆره لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٧ ملیۆن و ٨٩٤ هەزار و ٨٠٠ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢٥ هەزار و ٩٧٢ کەس.
پسپۆڕان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەکان زیاتر بێت.
تا ئێستا ٢٥ ملیۆن و ٤٥٤ هه‌زار و ٣٢٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
ژمارەی ئەوکەسانەی دژ بەو پەتایە ڤاکسینیان وەرگرتووە نزیكبووه‌ته‌وه له ٢١٢ ملیۆن و ٦٦ هەزار له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه.