Fuat Kabakcı
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
په‌كین - AA
دوای ئه‌وه‌ی چین به فه‌ڕمی ده‌ستیكرد به به‌كارهێنانی 5G، له ئێستادا ده‌ستی به‌كاری توێژینه‌وه كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی 6G.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای چین، به‌رپرسانی كۆمسیۆنی چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، ئه‌كادیمی زانسته‌كانی چین، كۆمسیۆنی سندوقی زانستی سروشتی له په‌كینی پایته‌خت كۆبوونه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی پهیهپێدانی ته‌كنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی شه‌شه‌م (6G)".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرووپێكی پسپۆری 37 كه‌سی له دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنرا بۆ توێژینه‌وه له 6G.
ئه‌و گرووپه به‌رپرسیاره له خستنه‌ڕووی پێشنیاره‌كانی پلاندانان، راوێژ و بابه‌ته گرنگه‌كانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه.
جێگری وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، ڤانگ شی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌كنه‌لۆجی توێژینه‌وه‌ی جیهانی له‌باره‌ی 6G هێشتا له قۆناغی دهستپێكدایه و، وڵاته‌كه‌ی هانی ته‌كنه‌لۆجیای 6G و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر.
ڤانگ باسی له‌وه كرد كه وه‌ك هه‌نگاوی داهاتوو له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی په‌یوه‌ندیداردا پلانی 6G بۆ Ar-Ge داده‌ڕێژن.
له یه‌كی تشرینی دووه‌مدا، سێ كۆمپانیای په‌یوه‌ندی گشتیی له زۆر گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستیكرد به ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری 5G.