İslam Doğru
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
نیویۆرک - AA
تۆری پەیوەندی کۆمەڵایەتی وەتس ئەپ، سکاڵای لەسەر کۆمپانیای چاودێری ئینتەرنێتی ئیسرائیلی NSO Group تۆمار کرد بە پاساوی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پەیام گۆڕینەوە بۆ خزمەتی سیخوڕی کردنی بەرفراوان.
بەپێی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، وەتس ئەپ سکاڵایەکی گەیاندۆتە دادگای فیدڕاڵی، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە NSA Group لەرێی وەتس ئەپەوە چاودێری ١٤٠٠ کەسی کردووە لە ٢٠ وڵاتەوە کە زیاتر لە ١٠٠ رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤیی تێدایە.
بەرپرسانی وەتس ئەپ ئاماژە بەوە دەکەن ئەو بەکارهێنەرانە کە تەلەفۆنەکانیان هاک کراوە، بە پەیامێکی تایبەت ئاگادار کراونەتەوە و، لە سکاڵاکەی دادگای ناوچەی باکووری کالیفۆرنیای ئەمریکادا داوایان کردووە کە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەیان لەNSO Group بۆ هەمیشەیی قەدەغە بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە هەر کوێیەکی جیهان بێت، بۆ دڵنیابوون لە پێشێل نەکردنی ئازادی و مافەکانی تاکەکان، دەبێت چەکی ئینتەرنێتی (سایبەر) بەشێوەیەکی یاسایی و بەبەهێزی چاودێری بکرێت".