Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجی گه‌وره‌ی چینی، هواوی كۆتایی به كاری به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی كۆمپانیاكه هێنا كه ئه‌م هه‌فته‌یه له پۆڵه‌ندا ده‌ستگیركرا و تۆمه‌تی سیخوڕی دراوه‌ته پاڵ.
له‌و باره‌یه‌وه هواوی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "بڕیاردرا به كۆتاییهێنان به‌كاری ڤانك ڤێیسینگ كه به‌گومانی پێشێلكردنی یاساكانی پۆڵه‌ندا ده‌ستگیركراوه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ڤانگ كه چالاكییه‌كانی هیچ په‌یوه‌ندی به كۆمپانیاوه نییه، شكۆی هواوی له‌كه‌داركردووه".
ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی پۆڵه‌ندا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه رۆژی سێشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی چینی هواوی و شاره‌زایه‌كی هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه هاووڵاتییه‌كی پۆڵه‌ندیه ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه به‌وه كرا هاووڵاتییه پۆڵه‌ندیه‌كه كه له رابردوودا له‌گه‌ڵ ڤانگ كه دیپلۆماتكارێكی پێشووه كاریان بۆ ده‌زگای نهێنیی و كۆمپانیای تلیكۆمی ئۆرانج كردووه، تۆمه‌تباركراوه به"كاری سیخوڕی‌کردن بۆ ده‌وڵه‌تی چین".