Fuat Kabakcı,Hemın Othman Mohammed
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
په‌كین - AA
مانگی ده‌ستكردی چانگ-4 كه چین ره‌وانه‌ی به‌شه تاریكه‌كه‌ی مانگی كردووه، نیشتنه‌وه‌یه‌كی نه‌رمی ئه‌نجامداوه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوه‌ندی چین (CCTV)، باسی له‌وه كرد مانگی ده‌ستكردی چانگ-4 كه مانگی رابردوو ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا، كاتژمیر 10:26 به‌كاتی ناوخۆ به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر ئه‌و رووه تاریكه‌ی مانگ كه له زه‌ویه‌وه دیار نییه نیشتووه‌ته‌وه و له‌و شوێنه‌شی نیشتووه‌ته‌وه یه‌كه‌م وێنه‌ی ناردووه‌ته‌وه.
چانگ-4 كه یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكرده ره‌وانه‌ی به‌شی تاریكی مانگ كرابێت، ده‌سته‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات له ناوچه‌كانی دیكه‌ی مانگ و چاودێریكردنی قوڵایی بۆشایی ئاسمان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مانگه ده‌ستكرده‌كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له كانزا جۆراوجۆره‌كان له‌سه‌ر مانگ و كۆكردنه‌وه‌ی نموونه‌كانی.