Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی پیشه‌سازی توركیا كه له ئه‌نقه‌ره رێكخرا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه لە سایەی ئەو ھەنگاوانەی کە لە میانی ١٦ ساڵی رابردوودا ناویانە، توانیوویانه توركیا بگەیەنینە خاڵێکی جیاواز و پێشکەوتوو له‌بواری پیشەسازی بەرگریدا گوتی: "لە سەروبەندی بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵی مووشەکەکانی وەک کاسرگا، بۆرا و سۆم کارەکانمان بۆ دروستکردنی مۆدێڵی نوێش بەردەوامە. ئەویش بەرھەمھێنانی مووشەکی دوور مەودایە. لەمبارەیەوە ئینشائەڵڵا ھەنگاوی پێویست دەھاوێژین. ئەم پڕۆژانە کە قۆناغی تاقیکردنەوەیان تەواوبووە، تورکیا دەگەیەنێتە قۆناغێکی دیکە".
سەرکۆماری تورکیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاودێری ٦٥٠ جۆر كار ده‌كه‌ن كه بەهاکەی ده‌گاته ٦٠ ملیار دۆلار له پڕۆژه‌كانی بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا و گوتی: "کەرتی تایبەتمان ھاتە مەیدان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکھەڵگریش دروستکرا. ئێستا زیاتر بەرەو پێش دەچن، باوەڕ بەمە دەکەم. زۆر بەھێزتریش بەرھەم دەھێنن. ھێلیکۆپتەری ھێرشبەر زۆر زیاتر پێشدەخەین. ھەوڵی تەواوی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ پێشخستنی فڕۆکەی جەنگیمان".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی توركیا ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كانی خۆی له بواری پیشه‌سازی سه‌ربازیدا پێشده‌خات و به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ناوه‌ستن و هه‌ر كۆشش ده‌كه‌ن.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راکێشا كه ئه‌گه‌ر سەرمایەداران سامانەکانیان ته‌نها پشتی به سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و بازرگانی به‌ستبێت و نهگهیشتنبه ئاستێكی دیاریكراو له پیشه‌سازی به‌رگریدا ئه‌وا ئه‌م كاره هه‌رگیز گرێنتی ئازادی بۆ ئه‌وان به‌دیناهێنێت و گوتی: "ئەوانەی کە تا ئەمڕۆ ئەنجامانداوە، تەنھا بە خۆئامادەکردن لەقەلەم دەدەین. ئینشائەڵڵا لەمەودا بە شێوەیەکی زۆر جیاواز بەرەوپێش دەچین. به ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه تانكی ئاڵتای كه زیاتر په‌ره‌مان پێیداوه زیاتر له‌وه‌ی نموونه‌ی یه‌كه‌م بێت وه‌ك به‌رهه‌مێك خزمه‌ت به سوپای توركیا ده‌كات".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان ئه‌و هەلیكۆپتهرانهی كه به مه‌به‌ستی گشتیی و به‌توانای نیشتیمانی و خۆماڵی دروست ده‌كرێن ناو نا "گۆكبهی".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لێرەوە دووبارە رێنمایی بە سەرجەم دامەزراوەکان دەدەم بەدەر لە بەرھەم و کەلوپەلی زۆر بەپەلە، ھیچ شتێکی دیکە لە دەرەوەی وڵات ھاوردە نەکەن".