Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "گوزارشتمان لەوەکرد کە لە میانی چەند رۆژێکدا، ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە خۆرھەڵاتی فورات دەست پێ دەکەین و گوزارشتی لێدەکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پیشەسازی بەرگریی طوتى: "لە سایەی ئەو ھەنگاوانەی کە لە میانی ١٦ ساڵی رابردوودا ناومانە، توانیمان وڵاتەکەمان بگەیەنینە خاڵێکی جیاواز و پێشکەوتوو".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتيشی: "چاودێری ٦٥٠ جۆر کار دەکەین کە بەھاکەی دەگاتە ٦٠ ملیار دۆلار لە پڕۆژەکانی بواری پیشەسازی بەرگریدا".