فەیسبووک زیاد له ٢ ملیار هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند لە سێ مانگی سەرەتای ٢٠١٩دا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و تێیدا ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن هەژماری ساختەی داخستووە.
New York
نیویۆرک - AA
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند لە سێ مانگی سەرەتای ٢٠١٩دا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و تێیدا ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن هەژماری ساختەی داخستووە.
لە راگەیەندراوێکی فەیسبووکدا هاتوە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا نزیکەی ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە.
لە ٦ مانگی دواییدا تۆڕهكه کە رووبەڕووی هەڕەشەی ژمارەیەکی زۆر لە هەژماری ساختە بۆتەوە کە بێزارکەربوون و هۆکارەکەشی هێرشە ئۆتۆماتیکییەکان بووە، ئەمە لەکاتێکدایە لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٨ دا ١ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن هەژماری سڕیبوویهوه.
میدیای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن بەسڕینەوەی ئەو ژمارەیە لە چارەکی یەکەمی ئەمسالدا، فەیسبووک ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.