سێ کۆمپانیای تورکیا خرانە لیستی باشترین ١٠٠ کۆمپانیای بەرگریی لەسەر ئاستی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٣
پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆکھۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی: "ھەریەک لە کۆمپانیاکانی تورکیا (ASELSAN)، (Baykar) و (TUSAŞ) کە تایبەتن بە پیشەسازیی بەرگریی، خراونەتە لیستی باشترین ١٠٠ کۆمپانیای بەرگریی لەسەر ئاستی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٣".

Istanbul
بەرلین ــ AA
سێ کۆمپانیای تورکیا خرانە لیستی پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆکھۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی (SIPRI) بۆ باشترین ١٠٠ کۆمپانیای پیشەسازیی بەرگریی لە جیھاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی زۆرترین چەک و خزمەتگوزاری سەربازییان فرۆشتووە.
پەیمانگاکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە (ASELSAN) لە ڕیزبەندی ٥٤ھەمین، کۆمپانیای (Baykar) لە ڕیزبەندی ٦٩ھەمین و کۆمپانیای (TUSAŞ) لە ٧٨ھەمین لیستەکەدان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کۆی گشتیی داھاتی ئەو سێ کۆمپانیا تورکییە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بە ساڵ٢٠٢٢ بەڕێژەی لە سەدا ٢٤ زیادی کردووە و گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار.
ڕوونیشیکردووە کە زیادبوونی خواستی ناوخۆیی و بەرزبوونەوەی ھەناردەکردن، کە پەیوەندیدارە بە شەڕ لە ئۆکرانیا، ھۆکاری سەرەکیین لە زیادبوونی داھاتی کۆمپانیاکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣ و بەتایبەتیش زیادبوونی داھاتی کۆمپانیای (Baykar) کرد کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕایگەیاندووە کە ھەناردەکردن لە ساڵی ٢٠٢٣، لە سەدا ٩٠ی داھاتی کۆمپانیای (Baykar)و بووە و داھاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی ڕابردوودا، گەیشتووەتە یەک ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەشداوە کە زیادبوونی داھاتی فرۆشتی چەک لە ھەموو ناوچەکاندا تۆمارکراوە، بە تایبەتی لەنێو ئەو کۆمپانیایانەی کە بارەگایان لە ڕووسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، ھەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پێنج کۆمپانیایەی کە لە سەرەوەی لیستەکەدان، سەرجەمیان ئەمریکین کە بریتیین لە: "Lockheed Martin" "RTX"،"Northrop Grumman"، "Boeing "General Dynamics".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن