Orhan Güngör,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
ئاگری - AA
زانای ئه‌مریكی پڕۆفیسۆر دکتۆر راول ئێسپرانت به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له "چواره‌مین سیمپۆزسیۆمی نێوده‌وڵه‌تیی چیای ئاگری و كه‌شتیی نوح" و لێكۆڵینه‌وه له تۆفانی نوح له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكاوه سه‌ردانی ئاگریی كرد.
ئێسپرانت رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌و شوێنانه بكات كه باس له‌وه ده‌كرێت تۆفانه‌كه تیایدا روویداوه.
ئێسپرانت گوتی: "له بناری چیای ئاگری لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌م كه ده‌گوترێت شوێنه‌واری كه‌شتییه‌كه‌ی نوحی تیادایه. ئه‌مه بواری كاركردنی منە. من له كاره‌ساته مه‌زنه‌كانی جیهان ده‌كۆڵمه‌وه. له چیای ئاگری و ده‌ورووبه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌م تا بزانم چ شوێنه‌وارێك به‌دیده‌كرێت و چ كاره‌ساتێك تیایدا روویداوه."
هاوكات پڕۆفیسۆر دکتۆر ئۆكتای بێللی كه مامۆستای زانكۆی ئیستانبوڵه و به‌شداریی له سیمپۆزسیۆمهكهدا كردبوو رایگه‌یاند، ماوه‌ی 47 ساڵه له ئه‌نادۆڵو سه‌قاڵی كاری هه‌ڵكۆڵین و لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسییه.
بێللی رایگه‌یاند به‌شداریی له سێ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جیاجیادا كردووه، به‌ڵام ئه‌م سیمپۆزیۆمه له هه‌موویان گرنگتره.
بێللی گوتی: "كه‌شتیی نوح و تۆفانی نوح ئه‌فسانه نییه و رووداوێكی راسته‌قینه‌یه. هه‌موو كتێبه پیرۆزه‌كان قبووڵی ده‌كه‌ن. ئه‌مه رووداوێكه له ئه‌نادۆڵو روویداوه. رێز له‌مه ده‌گیرێت. جا ئه‌م له جوودییه، یان له ئاگری یان له ناهچیڤان، گرنگ نییه. توركه‌كان رێزی زۆر له‌مه ده‌گرن".