توركيا, جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست

بایکار دەبێتە خاوەنی کۆمپانیای Piaggio Aerospace

وەزارەتی بەکارخستن و Made in Italy، ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر فڕۆشتنی کۆمپانیای Piaggio Aerospace بە کۆمپانیای بایکار'ی تورکیا.

Göksel Yıldırım  | 27.12.2024 - نوێکردنەوە : 28.12.2024
بایکار دەبێتە خاوەنی کۆمپانیای Piaggio Aerospace

Ankara

ئەنقەرە - AA

کۆماپانیای بایکار'ی تورکیا دەبێتە خاوەنی کۆمپانیای Piaggio Aerospaceی ئیتاڵیا.

کۆمپانیای بایکار لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە، وەزارەتی بەکارخستن و Made in Italy، ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر ئەوەەی کە پشکەکانی کۆمپانیای Piaggio Aerospaceی ئیتاڵیا لە لایەن کۆمپانیاکەوە بکڕدرێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە، کۆمپانیای بایکار، کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدارە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، باشترین نرخی بۆ کڕینی ئەو کۆمپانیایە کە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە لە بواری پیشەسازی ئاسمانیدا کار دەکات، پێشنیاز کردووە. بایکار توانیوێتی لەو زیادکردنە سەختەدا ڕکابەرەکانی خۆی بە جیاوازی نرخێکی زۆر جێ بهێڵێت و براوەی کڕینی کۆمپانیای Piaggio Aerospaceی ئیتاڵیا بێت. بایکار لە ڕەوتی زیادکردنەکەشدا ڕاوێژکاریی لە کۆمپانیای ڕاوێژکاریی پراگما وەرگرتووە.

کۆمپانیای Piaggio Aerospaceی ئیتاڵی، کە لە بواری دروستکردنی جێتی فڕۆکەکانی P.180 لەسەر ئاستی جیهان بەناوبانگە، بە "فیراری ئاسمان" ناسراوە و لە بواری چاودێری، چاککردنەوە و سێرڤسدا ڕۆڵێکی ستراتیژی هەیە لە ئیکۆسیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیتاڵیادا. کۆمپانیاکە مێژوویەکی ١٤٠ ساڵەی هەیە لە بونیادنانی ژێرخانی پیشەسازی ئاسمانی ئیتاڵیا.

وەزیری بەکارخستن و Made in Italy ڕایگەیاند، سەرلەنوێ بەڕێخستنەوەی کۆمپانیاکە لەسەر بنەمای ڕوانگەیەکی ئاشکرا و رێکوپێک گەرەنتی کراوە، گوتیشی: "دوای شەش ساڵ چاوەڕوانی، پێشنیازێکی نوێ بە کۆمپانیای Piaggio Aerospace دەدرێت، ئەو کۆمپانیا کە بۆ وڵاتەکەمان دەبێتە وەبەرهێنانێکی ستراتیژی، لە درێژخایەندا دەبێتە هۆزی سەرلەنوێ هێزبوونی کۆمپانیایەکە و دیدێکی نوێ دروست دەکات لە پاراستنی دامەزراوەکان و هێزی کار".

- ئاستی بەرهەمهێنان بەهێز دەکات

بە کڕینی ئەو کۆمپانیایە، کۆمپانیای بایکاربە پاراستنی میراتی کۆمپانیای Piaggio و بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی، بوونی خۆی لە بازاڕەکانی ئەورووپادا لە بواری پیشەسازی ئاسمانی بەهێز دەکات. ئەوەش لە پاڵ ڕوانگەی بایکار بۆ داهاتوو، دەرفەتی کار لە ئیتاڵیاش زیاتر و بەرفراوانتر دەکات. ئەو هەنگاوە ستراتیژییەی بایکار، هەنگاوێکی نوێیە لە سەرکەوتنەکانی پیشەسازیی ئاسمانی تورکیا لەسەر ئاستی جیهانیدا و هەروەها شوناسی مێژووی کۆمپانیای Piaggioش بۆ داهاتوو دەگوازێتەوە.

بایکار بە هەناردەکردنی بڕی ١.٨ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٣دا، لە ڕیزبەندی ١٠ کۆمپانیای پێشەنگی جیهانیدا بوو کە زۆرترین هەناردەیان لە سەرجەم کەرتەکانی تورکیادا هەیە. ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا (CNAS) کە بە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئەمریکایی ناسراوە، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە تورکیا لەسەدا ٦٥ی هەناردەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لە بازاڕەکانی جیهان دابین کردووە. بایکار هەروەها بە ڕادەی سێ هێندەی نزیکترین ڕکابەرە ئەمریکاییەکی خۆی، هەناردەی هەیە بۆ بازاڕەکان و بە تەنیا خاوەنی لەسەدا ٦٠ی بازارەکەیە. بایکار کە لەم ساڵانەدا بە ڕێگەی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی خۆی لە جۆری TB2 SİHA و Bayraktar AKINCI TİHA بۆ ٣٥ وڵاتی جیهان، لەسەدا ٩٠ داهاتی خۆی زیاد کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın