Hemn Baban
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
راپۆرتی ساڵی 2015ی ئیندێكسی جیهانی بۆ دامەزراوەكانی توێژینەوە و كۆمەڵگەی مەدەنی (Think Tanks and Civil Societies Program) كە ئینیستیتیوتی لاودەر لە زانكۆی پەنسلڤانیا دەری دەكات ئینستیتیوتی مێری لە ریزبەندی یەكەم دامەزراوەكانی عێراق و 58ەمینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا دەستنیشان كردووە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی مێریش شڤان فازل دەڵێت "ئەم ریزبەندییە دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ ئینیستیتیوتەكەمان بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی چالاكی و دیدارەكانمان وەكو پلاتفۆرمێكی سەربەخۆ بۆ دیبەیت".
ئینستیتیوتی مێری لەسەر 31 دامەزراوەی توێژینەوەی هاوشێوەی خۆی لەعێراق یەكەمە.
بەپێی راپۆرتی ساڵی 2015ی ئیندێكسی جیهانی بۆ دامەزراوەكانی توێژینەوە و كۆمەڵگەی مەدەنی (Think Tanks and Civil Societies Program) كە ئینیستیتیوتی لاودەر لە زانكۆی پەنسلڤانیا دەری دەكات ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتیوتی مێری) كە بارەگای سەرەكی لە شاری هەولێرە لە هەرێمی كوردستان ریزبەندی یەكەم سەنتەری توێژینەوەی بەدەست هێناوە.
ئینستیتیوتی لاودەر كە گەورەترین و گشتگیرترین داتابەیسی بۆ زیاتر لە شەش هەزار و 500 دامەزراوە و داڕێژەری سیاسەت و گرووپی كۆمەڵگەی مەدەنی لە بواری پۆڵەسی لەخۆگرتووە، ساڵانە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ریزبەندی لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكان، ئەمساڵ نۆیەمین ساڵە و لە هەوڵەكانی لەو بوارە بەردەوامە بۆ دانانی ئەو ریزبەندییە.
لەو ریزبەندییەدا ئەنستیتیوتی مێری پلەی 58ەمینی لەكۆی 398 دامەزراوە دێت لەسەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، هەروەها پلەی یەكەمی دامەزراوەكانی توێژینەوەی عێراقی گرتووە لەكۆی 31 دامەزراوەی خۆی لەم وڵاتە.
جێی باسكردنە بەشێك لە بنەماكانی ئەو ریزبەندییە جیهانییە بریتییە لە كواڵیتی و سووربوونی توێژەرانی دامەزراوە، كواڵیتی و چەندایەتی و رووماڵی بڵاوكراوەكانی، هەروەها كارامەیی ئەكادیمی و ناوبانگی ئەو دامەزراوەیە و كاریگەریی بڵاوكراوەكانی لەسەر داڕێژەرانی سیاسەت.
لەناوەڕاستی ساڵی 2015 پاش كارابوونی بۆ ماوەی تەنها 12 مانگ ئینستیتیوتی مێری بۆ یەكەمجار لەلایەن ئینستیتیوتی لاودەرەوە خرایە ریزبەندەكەیەوە، ئەوەش بەسەربەخۆیی و بێ ئەوەی كارمەدانی مێری لە پڕۆسەی كاندیدكردنەكە یان ریزبەندكردن ئاگادار بووبێتن.
لەبارەی ئەو ریزبەندییە كە دامەزراوەی مێری پێگەیەكی بەرچاوی گرتووە بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی ئەنستیتیوتی مێری شڤان فازڵ لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی" بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەم ریزبەندە جیهانییە لەسەرانسەری عێراق ئاستی كوالیتی و كاریگەریی توێژینەوە و كارەكانی ئینستیتیوتی مێری دەردەخات بەبەراورد دامەزراوەكانی تری هاوشێوەی مێری لەسەرانسەری عێراق و جیهان".
گوتیشی "ئەم ریزبەندییە دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ ئینیستیتیوتەكەمان بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی چالاكی و دیدارەكانمان وەكو پلاتفۆرمێكی سەربەخۆ بۆ دیبەیت، لەو كاتەی كە بەردەوامبوونی دیالۆگ زۆر پێویستە بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكەش".
راپۆرتی ساڵی 2015ی ئیندێكسی جیهانی بۆ دامەزراوەكانی توێژینەوە و كۆمەڵگەی مەدەنی (Think Tanks and Civil Societies Program) كە ئینیستیتیوتی لاودەر لە زانكۆی پەنسلڤانیا دەری دەكات ئینستیتیوتی مێری لە ریزبەندی یەكەم دامەزراوەكانی عێراق و 58ەمینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا دەستنیشان كردووە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی مێریش دەڵێت شڤان فازل دەڵێت "ئەم ریزبەندییە دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ ئینیستیتیوتەكەمان بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی چالاكی و دیدارەكانمان وەكو پلاتفۆرمێكی سەربەخۆ بۆ دیبەیت".راپۆرتی ساڵی 2015ی ئیندێكسی جیهانی بۆ دامەزراوەكانی توێژینەوە و كۆمەڵگەی مەدەنی (Think Tanks and Civil Societies Program) كە ئینیستیتیوتی لاودەر لە زانكۆی پەنسلڤانیا دەری دەكات ئینستیتیوتی مێری لە ریزبەندی یەكەم دامەزراوەكانی عێراق و 58ەمینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا دەستنیشان كردووە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی مێریش دەڵێت شڤان فازل دەڵێت "ئەم ریزبەندییە دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ ئینیستیتیوتەكەمان بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی چالاكی و دیدارەكانمان وەكو پلاتفۆرمێكی سەربەخۆ بۆ دیبەیت".