دۆحە - AA
لە جامی جیهانیی "FIFA" ٢٠٢٢ لە قەتەر، پورتوگال لە گرووپی H بە ئەنجامی ٢-٠ لە ئوروگوای بردەوە و بەمەش سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ی مۆندیال مسۆگەر کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات، بەڵام لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی ٥٤دا، یاریزان برونۆ فێرناندێس، گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال تۆمار کرد.
کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات، بەڵام لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی ٩٠+٣دا، فێرناندێس گۆڵی دووەمی بۆ پورتوگال تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی پورتوگال کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی پورتوگال ژمارەی خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە و لە دوای فەڕەنسا و بەڕازیل، بووە سێیەم هەڵبژرادە کە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ی مۆندیال مسۆگەر کرد.
لە بەرامبەریشدا هەڵبژاردەی ئوروگوای لە یەک خاڵدا مایەوە.