دۆحە-AA
قەتەر لەکاتێکدا میوانداری مۆندیالی ٢٠٢٢ دەکات کە بڕیار وایە لە ٢٠ی تشرینی دووەم بۆ یهكهمجار له خۆرههڵاتی ناوهڕاست و جیهانی عهرهبی بهڕێوهدهچێت، لەهەمان کاتدا بۆنە و چالاکی جۆراوجۆر بۆ هەوادارانی تۆپی پێ رێکدەخات کە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
حکوومەتی ئەو وڵاتە کە ساڵانێکە وەبەرهێنان و ئامادەکاری گەورە بۆ ئەم پاڵەوانێتییە جیهانییە دەکات، ئامانجی ئەوەیە ئەزموونی جیاواز پێشکەش بە هەواداران و وەزشوانان بکات.
یاریگا مۆدێرنەکان و شوێنەکانی کات بەسەربردن و چالاکی رۆشنبیری و هەمەجۆر لە وڵاتەکە پێشوازی لە هەواداران دەکەن.
لە درێژەی ئامادەکارییەکاندا، قەتەر رایگەیاند کە لە نێوان یەکی تشرینی دووەم تا ٢٣ی کانوونی یەکەم هاتنی گەشتیاران بۆ وڵاتەکەی رادەگرێت، جگە لەوانەی بە مەبەستی بینینی یارییەکانی مۆندیال سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
- پێشبینی دەکرێت ئەم مۆندیالە بە باشترین شێوە بەڕێوە بچێت
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (FIFA)، جیانی ئینڤانتینۆ لە بارەی ئامادەکارییەکانی مۆندیالی قەتەر بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی خۆی کرد "من هەمیشە دەڵێم جامی جیهانی لە قەتەر یەکێک دەبێت لە باشترین ئەو پاڵەوانێتییانەی تاوەکو ئیستا بەڕێوەچووە. کاتێک سەیری وڵاتەکە دەکەین دەبینین بە یاریگا هونەرییەکانی و گۆڕەپانی مەشق و میترۆ و ژێرخانە بەرفراوانەکانییەوە ئامادەیە. جیهان پەرۆشە. قەتەر ئامادەیە. کارەکان تەواوبوون. با هەموو پێکەوە ئامادە بین بۆ باشترین پاڵەوانێتی".
.
یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (FIFA) رایگەیاند، پێش یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، تاکو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن بلیت فرۆشراوە.
لەو بارەیەوە (FIFA) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، خواستێكی زۆر لهسهر بلیتەکانی پاڵهوانێتییهكه ههیه كه له ٢٠ی تشرینی دووەم بۆ یهكهمجار له خۆرههڵاتی ناوهڕاست و جیهانی عهرهبی بهڕێوهدهچێت.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٨٩٠ هەزار بلیت فرۆشراوە و ئەمریكا، سعوودیە، بەریتانیا، مەكسیك، ئیمارات، ئەرجەنتین، فەڕەنسا، بەرازیل و ئەڵمانیا لە ریزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەوە دێن کە زۆرترین خواستیان لەسەر کڕینی بلیەتەکان هەبووە.
هەروەها ئیدارەی دۆحە لە بواری گواستنەوە و گەیاندندا ئاسانکاری زۆر بۆ هەوادارانی تۆپی پێ دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش جگە لە خزمەتگوزاریی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی وەک پاس و میترۆ، هێما لەسەر رێگاکان دادەنێت و ئەپلیکەیشنی زیرەک دەخاتە بەردەست.
هەروەها لەم مۆندیالەدا جیاواز لەوانەی پێشوو دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێت بینەران لە هەمان رۆژدا لە یەک یاریگادا بینەری زیاتر لە یاری بن.