Davit Kachkachishvili
22 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2022
كیێڤ - AA
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپاى ئۆكراینا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانى رووسیا له دوو گوندى ناوچه‌ى خێرسۆن كشاونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپاى ئۆكراینا، راگه‌یه‌ندراوێكى نووسراوى له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى جه‌نگى ئۆكراینا و رووسیا له ٢٢ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى ئۆكراینا بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى نیشته‌جێبوون كه له ژێر كۆنترۆڵى رووسیا داک له خێرسۆن درێژه‌ى هه‌یه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هێزه‌كانى رووسیا له به‌شێكى ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووە و راشگه‌یه‌ندرا "به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌رگیراون، دوژمن له ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوونی چار ئیڤنى و چكالۆڤ كشاوه‌ته‌وه، هاوكات سه‌ربازان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ناوچی بێریسلاڤا-یان جێهێشتووە ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپاى ئۆكراینا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كرا كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى رووسیا به ٤٠ مووشه‌ك و ١٦ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى دروستکراوی ئێرانى هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانى ئۆكراینا و ٢٠ مووشه‌ك و ١١ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكهوانیش له‌لایه‌ن سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ئۆكراینا پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.