Hilmi Sever
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2022
دۆحە - AA
لە میانی یارییەکانی جامی جیهانیی "FIFA" ٢٠٢٢ لە قەتەر، سبەی لە کۆمەڵەی Gدا، هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و هەڵبژاردەی غانا کە لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا نەیانتوانی تامی بردنەوە بکەن، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای شاری فیرکاریی بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ١٦:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان بە فیکەی ناوبژیوانی بەریتانی، ئەنتۆنی تایلۆر دەست پێ دەکات.
کۆریای باشوور لە یەکەم یاریدا لەگەڵ ئۆرۆگوای بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، غاناش بە ئەنجامی ٣-٢ بە هەڵبژاردەی پورتوگال دۆڕا.
دوو هەڵبژرادەکە بۆ یەکەمین جارە لە مۆندیالدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لەکاتێدا غانا لە کۆی چوار یاری دۆستانە کە پێشتر ئەنجامدراوە، سێ یاری بردووەتەوە، کۆریای باشوور تەنیا لە یەک یاریدا سەرکەوتنی تۆمار کردووە.