ئیستانبوڵ - AA
تۆپی پێی ئینگلتەرا، بانگەوازێک ئاڕاستەی دوو بەناوبانگترین تۆڕی کۆمەڵایەتی، تویتەر و فەیسبووک دەکات.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەگەڵ پرێمیەر لیگ، لیگی تۆپی پێی ئینگلتەرا و یەکێتی داوەران و یاریزانانی تۆپی پێ نامەیەکی کراوەیان ئاڕاستەی هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووک کرد.
لە نامەکەدا باس لەوە کراوە، لە ماوەی رابردوودا پەلاماری نەژادپەرستانە لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بۆسەر یاریزان و داوەران زیادی کردوە و هاتووە: "بێهەڵوێستی ئێوە بەرامبەر ئەم پەلامارانە وای کردوە ئەو کەسانە وا بیربکەنەوە دەستی هیچ کەسێکیان پێناگات. ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی لێشاوی پەیامە نەژادپەرستانەکان. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تویتەر، فەیسبووک و ئینستاگرام کە ملیارەها بەکارهێنەریان هەیە، چەندێک رێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامانە بدرێت ئەوەندە ئەم پەلامارانە دەبنە رەفتارێکی ئاسایی".
لە نامەکەدا داوا کراوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان میکانیزمێکی تایبەت بە فلتەرکردنی پەیامە نەژادپەرستانەکان دابنێن، لەڕێی ناوەندە داوەرییەکانەوە ئەو کەسانە دیاری بکرێن کە پەلاماری ناڕەوا ئەنجامدەدەن.
ئەم نامەیەی ناوەندەکانی تایبەت بە تۆپی پێی ئینگلتەرا لە کاتێکدایە کە چەندین یاریزانی یانە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لە چەند هەفتەی رابردوودا رووبەڕووی پەلاماری نەژادپەرستانە بوونەتەوە.