ئەنقەرە- AA
لە یەکەم یاری نیوەی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
لە گەرمەی جۆش و خرۆشی یارییەکانی وەرزی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی بووەوە.
یارییەکە لەژێر بارانێکی بەلێزمەدا بەڕێوەچوو و لە خولەکی ١٤دا، یاریزان کریستیان پالیسیک گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی چێڵسی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٩دا، یاریزان کەریم بەنزەمە گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ریال مەدرید تۆمار کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات و لە نیوەی دووەمیشدا هیچکام لە یانەکان نەیانتوانی گۆڵی نوێ تۆمار بکەن و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.