ئیستانبوڵ- AA
یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا سبه‌ینێ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له یاریی چوونی نیوه‌ی كۆتاییدا، سبه‌ینێ یانەی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له یاریگای ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ، میوانداریی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیی ده‌كات.
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی چوونی نیوه‌ی كۆتاییدا، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی نیسان، یانه‌ی پاریسان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی له یاریگای پارك دی پرانس، میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزیی ده‌كات.
هه‌ردوو یارییه‌كه كاتژمێر ٢٢:٠٠ به‌كاتی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كه‌ن.
یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی رۆژانی ٤-٥ی ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چن و یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان رۆژی ٢٩ی ئایار له یاریگای ئۆڵۆمپیی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ ئه‌نجامده‌درێت.