Abdullah Tevge
29 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە یارییەکانی جامی ٢٠٢٢ی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی باسکە، هەڵبژاردەی تورکیا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، رووسیا، بەلجیکا، جۆرجیا و بولگاریا دەبێتەوە.
تیروپشکەکە لە شاری بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و ئەنجامەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەکانی جامی ٢٠٢٢ی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی باسکە کە بڕیارە لە ١- ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەڕێوەبچێت بەمشێوەیە بوو:
گرووپیA : تورکیا، ئیسپانیا، رووسیا، بەلجیکا، جۆرجیا، بولگاریا
گرووپیB : ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سلۆڤینیا، لیتوانیا، هەنگاریا، بۆسناوهەرسەک
گرووپیC : ئیتاڵیا، یۆنان، کرواتیا، ئۆکراینا، ئەستۆنیا، بەریتانیا
گرووپیD : چیک، سڕبیا، فینلەندا، پۆڵەندا، ئیسرائیل، هۆڵەندا