Yunus Kaymaz
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە شازدەهەمین پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (یورۆ ٢٠٢٠)دا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوویەوە و ماوەی ئاسایی و درێژکراوەی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ بۆ هەردوولا تەواوبوو، دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە ئیتاڵیا بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بۆ ئیسپانیا، یارییەکەی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.
یەکەم یاری نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو کە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەوە.
دوای رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ لەلایەن هیچ کام لە هەڵبژاردەکان کۆتایی هات.
لە خولەکی ٦٠ی یارییەکەدا، ئیتاڵیا لە رێگەی فێدریکۆ کیێزا گۆڵێکی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٨٠ی یارییەکەدا، یاریزانی ئیسپانیا ئەلڤارۆ مۆراتا توانی گۆڵی یەکسان بوون بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
ماوەی ئاسایی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات و هەردوو هەڵبژاردەکە پەنایان بردە بەر دوو گێمی زیادکراو کە لەوەشدا، هیچ کامیان گۆڵیان تۆمار نەکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە، لەبەرئەوە پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.
لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا، هەریەک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ئەندریا بیلۆتی، لیۆناردۆ بونوشی، فێدریکۆ بێرناردسکی و جۆرگینهۆ گۆڵیان تۆمار کرد، بەڵام مانوێل لۆکاتێلی یەکەم لێدانی لەدەستدا و گۆڵی تۆمار نەکرد.
لە هەڵبژاردەی ئیسپانیاشدا، مۆرینۆ و ئالکانتارا گۆڵیان تۆمار کرد و دانی ئۆلمۆ و ئەلڤارۆ مۆراتا نەیانتوانی گۆڵ بکەن.
یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بۆ ئیتاڵیا و دوو گۆڵ بۆ ئیسپانیا کۆتایی هات و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بگاتە یاری کۆتایی.
یارییەکەی دیکەی پێش کۆتایی، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی هەولێر لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەنێوان هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و هەڵبژاردەی دانمارک ئەنجام دەدرێت.